AM:11:57:30/10/2021 
        
      736 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
یانەى یۆڤانتۆس
لە گواستنەوەى هاوینەى یاریزاناندا دوو گرێبەستی گرنگ ئەنجام دەدات.
ڕۆژنامەى
لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێڕی یۆڤانتۆس بۆ بەهێزکردنی هێڵی
ناوەند و پێشەوەی یانەکەى دوو گرێبەىست لەگەڵ دوو یاریزانی نێو ئیتاڵیا و دەرەوەى
ئیتاڵیا واژوو دەکات و گرێبەستکردن لەگەڵ ئەو دوو یاریزانەش لەسەر داواکاری
ئەلیگری ڕاهێنەری خانمە پیرەکەیە.
لاگازێتا
ئاشکرایکرد، یاریزانەکان فلاهۆڤیچی هێرشبەری یانەى فیۆرنتیانە کە گرێبەستەکەى
لەگەڵ ڤیۆلا لە هاوینی 2023 کۆتایی دێت و خانمە پیرەکە بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی
بە کرداری پەیوەندی بە فیۆرنتیانەوە کردووە، دووەم یاریزانیش کە یۆڤی هەوڵی
گواستنەوەى دەدات ڤیتسڵی ناوەڕاستکاری بروسیا دۆرتمۆندە کە ئەلیگری بە پەرۆشەوە
داوای دەکات و گرێبەستەکەشی لە هاوینی 2022 کۆتای دێت.
ڕۆژنامە
ئیتاڵییەکە ئاشکراشیکرد، هەریەک لە ماکینی و کۆلۆسیڤسکی لە دەرەوەى بازنەى
پلانەکان ئەلیگرین لەم وەرزەدا و لە مێرکاتۆدا دەستبەرداریان دەبێت تا ئامادەکاری
بۆ گواستنەوەى فلاهۆڤیچ و ڤیتسڵ بکات.