کلوپ: پشوو دان بە محەمەد سەڵاح تاوانە

AM:11:09:30/10/2021

880 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کلۆپ دووپاتیکردەوە تاوانە بەرامبەر برایتۆن پشوو بە محەمەد سەڵاح  و یاریزانەکانی تر بدەین.

لە لێدوانیکی ڕۆژنامەنوسیدا، یۆرگن کلوپی ڕاهێنەری لیڤەرپوڵ ئاشکرایکرد، پشوودان بە یاریزانان بە گشتی و محەمەد سەڵاح بە تایبەتی بەرامبەر برایتۆن تاوانە و ئامادەنین بە هیچ شێوەیەک ئەو کارە ئەنجام بدەن.

کلوپ ڕاشیگەیاند، ئەنجامەکەى هەفتەى ڕابردوو بەرامبەر مانچستەر یونایتد وەک پێویست دڵخۆشی نەکرد  و هەندێ خاڵی لاواز هەیە کە پێویستە یاریزانەکان کاری لەسەر بکەن و ڕێگە نەدەن ڕکابەرەکانیان هێڵی بەرگری یانەکەیان بە ئاسانی ببڕن.

ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە ئاماژەى بەوەشدا، ناکرێت یاریزانەکانی تەنها پشت بە چانس و گەڕانەوەکانی ئەلیسۆنی گۆڵچی ببەستن و لە دوای بردنەوە گەورەکە لە مانچستەر، تەنها کاریان لەسەر چارەسەرکردنی هەڵەکانیان لە هێڵی بەرگری کردووە تا بەرامبەر برایتۆن دووبارەى نەکەنەوە و ناشکرێت ئاستی ڕکابەرەکەیان بە کەم بزانن.