AM:10:51:30/10/2021 
        
      2192 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
میسی کێشەى گۆڵ
تۆمارکردنی هەیە و یەکەم جارە نەتوانێت لە پێنج یاری لە دوایەک گۆڵ تۆماربکات.
پێگەى ئۆپتا بۆ
ئامارەکان ئاشکرایکرد، لیۆنیل میسی ئەستێرەى پاریس سان جێرمان یەکەم یاریزانە لە
نێو یاریزانانی لیگ وەندا 15 لێدانی ئاڕاستەى گۆڵی ڕکابەرەکانی بکات و نەتوانێت
گۆڵ تۆماربکات کە چوار لەو لێدانانە ڕاستەوخۆ لە لایەن گۆڵچییەوە گەڕێنراوەتەوە.
ئۆپتا
ئاشکراشیکرد، میسی یەکەمجارە لە دوای مانگی تشرینی دووەمی 2020 وە نەتوانێت لە
پێنج یاری یەک لە دوایەکی یەکێک لە خولە گەورەکانی ئەوروپا شکست بهێنێت لە
تۆمارکردنی گۆڵدا و ئەوەش خراپترین ئاماری یاریزانە ئەرجەنتینییەکەیە.
میسی لە هاوینی
ڕابردوو بە گرێبەستێکی سەربەست پەیوەندی بە پاریس سان جێرمانەوە کردووە و جگە لە
تۆمارکردنی سێ گۆڵ لە سێ یاری چامپیۆنزلیگ، لە دوای تێپەڕبوونی 12 هەفتە لە
یارییەکانی ئەم وەرزەى خولی فەڕەنسا نەیتوانیوە گۆڵ تۆماربکات و لەهەمان کاتیشدا
خاوەنی هیچ ئەسیستێک نیە.