AM:10:23:30/10/2021 
        
      888 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
بارخوان
دووپاتیکردووە، نازناوی لالیگا بۆ بەرشەلۆنە کۆتایی نەهاتووە و کاتی کۆکردنەوەى
خاڵەکان هاتووە.
سێرجی بارخوانی ڕاهێنەری
کاتی بەرشەلۆنە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنوسیدا ئاشکرایکرد، بەرشەلۆنە لە بەردەم گۆڕانگاریدایە
و کاتی ئەوەهاتووە خاڵی لاوازی ڕکابەرەکانیان دەستنیشان بکەن و دەستبکەن بە
کۆکردنەوەى خاڵەکان لە لالیگا و لەو
بڕواییەشدایە نازناوی ئەم وەرزە بۆ بەرشەلۆنە کۆتایی نەهاتووە.
بارخوان دووپاتیشیکردەوە،
خاوەنی کۆمەڵێک یاریزانی لاوە، بەو شێوازەشى پەیڕەوى دەکات دەتوانێت گۆڕانکاری
درووستبکات و لە داهاتووشدا کار بۆ بردنەوەکان دەکات و دەیەوێت تا ئەو کاتەى لە
پۆستەکەى بەردەوام دەبێت بەرشەلۆنەیەکی نوێ ببینێت.
سەبارەت بە
یاریزانەکانیشی ئاشکرایکرد، دیمبلی تا ڕادەیەکی زۆر بۆ یارییەکەى ئالاڤێس بکات،
بەڵام ئانسۆ فاتی بۆ یاریکرد ئامادەنیە و لە یارییەکە بێبەش دەبێت.
بارخوان بە کاتی
و لە جێگەى کومان ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنە دەکات و یارییەکەى ئالاڤیس یەکەم تاقیکردنەوەى
دەبێت، وەک سەرپەرشتیاری یەکەمی یانەى بەرشەلۆنە لە کامپ نۆ.