نەیمار وەڵامێکی توندی ڕەخنەگرانی دایەوە

AM:09:49:30/10/2021

1072 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەیمار وەڵامی ڕەخنەکانی دایەوە و دووپاتیکردووە 15 ساڵە ڕەخنەى ناڕەوای لێدەگیرێت.

نەیمار دا سلڤای هێرشبەری یانەى پاریس سان جێرمان لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی ڤیدیۆ پرایم دوپاتیکردووە، ڕەخنە گرتن کارێکی سرووشتییە و ماوەى 15 ساڵە ڕەخنەى ئاڕاستە دەکرێت و بە هیچ شێوەیەگ گرنگی پێنادات و ئەوەى لە توانایدا بێت پێشکەش بە پۆ ئێس جی دەکات.

نەیمار ئاشکراشیکرد، یارییەکەیان بەرامبەر لیل ئاسان نەبوو، دەیانزانی ڕووبەڕووی ئەرکێکی قورس دەبنەوە، بەڵام دواجار ئەوەى دەیانویست بە دیهات و توانیان سێ خاڵی یارییەکە بەدەستبهێنن و پیرۆزبایشی لە هاوکارو هاندەرانی یانەکەش کرد.

هێرشبەرەکەى سامبا، ڕوونیشیکردووە، یاریزانانی تۆپی پێ کەسانی ئاساین و هەندێ جار دووچاری کێشە دێن و وەک پێویست یاریناکەنئـ، بەڵام ئەوەش بە شێکە لە تۆپی پێ و لە ڕابردووشدا چەندین جار ڕووبەڕووی ئەو بارودۆخە بووەتەوە.

نەیمار لە لایەن هاندەرانی پاریسەوە ڕەخنەی توندی ئاڕاستەکرا، هۆکارەکەش دەرکەوتنی بووە بە شێوەیەکی لاواز لەم وەرزەدا، کە بەشداری هەشت یاری لە لیگ وەن و چامپیۆنزلیگ کردووە بە تۆمارکردنی گۆڵێک و درووستکردنی دوو گۆڵ بۆ هاوکارەکانی.