AM:08:51:30/10/2021 
        
      944 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
ڕۆناڵدۆ پاش چوار ساڵ تۆمارێکی خراپ لە گۆڵ تۆمارکرندا لە ڕیزی مانچستەر یونایتد تۆماردەکات.
لە ڕاپۆرتی یەکێک
لە ڕؤژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا بڵاوکراوەتەوە، ڕۆناڵدۆی هێرشبەری مانچستەر
یونایتد لە ئێستادا خاوەنی خراپترین تۆماری گۆڵ تۆمارکردنە لەو کاتەى یانەى ڕیاڵ
مەدریدی لە هاوینی 2018 بەجێهێشتووە.
لەو بارەیەوە، ڕۆژنامەى
مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی پشت بەستن بە ئامارە درووستەکانی ئاشکرایکرد، ڕۆناڵدۆ بۆ
چوار یارییە لە پریمەرلیگ مانی لە گۆڵ تۆمارکردن گرتووە و دوا خراپترین تۆماریشی
دەگەڕێتەوە بۆ وەرزی 2017 بۆ 2018 کاتێک لە یانەى ڕیاڵ مەدرید و لە نێوان هەفتەکانی
نۆ تا 13ی لالیگا نەیاتوانتووە هیچ گۆڵێک تۆماربکات.
مۆندۆی باسیلەوەشکرد،
ڕۆناڵدۆ لە جەولەکانی شەشەم تا نۆیەمی پریمەرلیگ شکستی هێناوە لە تۆمارکرنی گۆڵ و
نەیتوانیوە تۆڕی گۆڵەکانی ئەستۆن ڤێلا و ئیڤەرتۆن و لیستەرسیتی و لیڤەرپوڵ
بهەژێنێت.
ڕۆناڵدۆ لە دوا
ساتەکانی مێرکاتۆی هاوینەی ڕابردوو لە یۆڤانتۆسەوە گەڕایەوە مانچستەر یونایتد و لە
سەرەتای ئەم وەرزەشدا بەشێوەیەکی باش دەرکەوت کە توانی لە شەش یاری پریمەرلیگ و سێ
یاری چامپیۆنزلیگ شەش گۆڵ تۆماربکات.