گورزێکی کەمەر شکێن لە بەرشەلۆنە درا

AM:08:20:30/10/2021

4152 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەى سەدی قەتەری هەڵوێستی خۆی دەربارەى چارەنووسی چاڤی هێرناندێز ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیاندراوێکدا لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، کارگێڕی سەدی قەتەری وەڵامی ئەو دەنگۆیانەى دایەوە کە تایبەت بوو بە دەستبەرداربوون لە لە چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەکان تا ئەرکی ڕاهێنەرایەتی بەرشەلۆنە لە ئەستۆ بگرێت.

سەد لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، چاڤی پابەندی گرێبەستێکە لەکەڵ یانەکان کە تا هاوینی 2023 درێژەى هەیە و پابەندە بە کارەکەی و بە هێچ شێوەیەک ڕەزامەندییان نەداوە تا دەست لەکاربکێشێتەوە و گرێبەست لەگەڵ بەرشەلۆنە واژوو بکات.

یانە قەتەرییەکە باسیلەوەشکردووە، ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە بە شێوەیەکی ئاسایی لە کارەکەى بەردەوامە و ئامانجی بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەو و پارێزگاریکردنە لە نازناوەکە بۆ یانەکەیان و هەموو سەرنجێکیشی بۆ بەردەوام بوونە لە ئەرکەکەی تا کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەى لە وادەى خۆیدا.

بەرشەلۆنە پاش دوورخستنەوەى کومان بە شێوەیەکی کاتی بارخوانی ڕاهێنەری تیپی دووەمی یانەکەى بە شێوەیەکی کاتی کردووەتە ڕاهێنەر تا ئەو کاتەى گرێبەست لەگەڵ ڕاهێنەڕیکی نوێ واژوو دەکات کە هەموو چاوەکان لەسەر چاڤی ڕاهێنەری سەد و یاریزانی پێشووی یانە کەتەلۆنییەکە.