AM:12:56:20/03/2025
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆمان رایگەیاند کە ئیسپانیا لە گرتنی تۆپدا باشە و دی لا فوێنتی جەختیکردەوە بۆ بردنەوە یاریی دەکەن.
پێش رووبەرووبوونەوەی نێوان هۆڵەندا و فەرەنسا راهێنەری هەردوولا لێدوانی خۆیان خستەڕوو.
لە سەرەتادا رۆناڵد کۆمانی راهێنەری هۆڵەندا وتی: ئیسپانیا لە گرتنی تۆپدا زۆر بەهێزە، لە نێوان هێڵەکانیشدا یاریزانی ناوەڕاستی گەورەیان هەیە کە دەتوانن کاری گەورە ئەنجام بدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی لامین یامال و نیکۆ ویلیامز لە باڵەکاندان، ئیسپانیا خێرایییەکی زۆری هەیە، هەندێکجار ڕەنگە وابیرکەیتەوە پێویستت بە دابەزین بێت، بەڵام لەڕاستیدا ناتەوێت.
وتیشی: دەمانەوێت لە نیوەی یەکەمدا تۆپەکە کۆنتڕۆڵ بکەین و لە هەندێک کاتدا فشارێکی زۆر دروست بکەین، زۆر گرنگ دەبێت بە بەهێزی ئەو کارە بکەین.
لە بەرامبەردا لویس دی لا فوێنتی راهێنەری ئیسپانیا دەڵێت: یەکسانبوون لە بیرکردنەوەیاندا نییە، تەنیا بۆ بردنەوە بەرامبەر هۆڵەندا یاریی دەکەن و دەیەوێت بە سەرکەوتن بێنە دەرەوە.
وتیشی: من ڕێز لە بیروباوەڕی هەمووان دەگرم لەگەڵ یاریزانەکان چارەسەری دەکەم، لامین یامال هەمان یاسا و بنەماکانی پەیڕەو دەکات کە لە یانەکەیدا پەیڕەوی دەکات، پزیشکانی پسپۆڕیش ڕێنمایی پێویستیان بۆ دابین دەکەن کە من پێشتر ڕووبەڕووی دۆخێکی لەم شێوەیە نەبوومەوە، بەڵام بە تەواوەتی مامەڵەی لەگەڵ دەکەم.