AM:12:12:20/03/2025
268 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمشەو لە نەیشنز لیگ ئەڵمانیا و ئیتاڵیا یاری لوتکە دەکەن و پورتوگال و هۆڵەندا و فەرەنسا بەجیا یارییان هەیە.
ئەمشەو یارییەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی نەیشنز لیگ دەستپێدەکات و لە یاری چووندا و لە کاتژمێر 10 و 45 خولەکدا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە یاری لوتکەدا میوانداری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا دەکات.
لە هەمان کاتدا، هەڵبژاردەی پورتوگال بە سەرکردایەتی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی دانیمارک دەبێتەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، لە یارییەکی بەهێزدا هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و هۆڵەندا بەرامبەر یەکتر یاریدەکەن و فەرەنسا دەبێتە میوانی دانیمارک.
بڕیارە یارییەکانی گەڕانەوەش لە شەوی یەکشەممەی داهاتوو بەڕێوەبچن و چوار هەڵبژاردەی گەیشتوو بە قۆناغی پێش کۆتایی یەکلابکرێنەوە.
خ . ک