کۆبارسی: رافینیا شایستەی خەڵاتی باڵۆن دۆرە

PM:10:52:19/03/2025

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کۆبارسی دوپاتیکردەوە رافینیا شایستەی خەڵاتی باڵۆن دۆرە و یامالیش هەمان بۆچوونی هەیە.

پاو کۆبارسی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە وهەڵبژاردەی ئیسپانیا پێی وایە ڕافینیای هاوڕێی بەڕازیلی و هاوتیمی لە یانەی بەرشەلۆنەشایستەی بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی ئەمساڵە.
کۆبارسی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی سپۆرت دەڵێت: لە ئێستادا بە لەبەرچاوگرتنی ڕەوتی وەرزەکە، من خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی دەدەم بە ڕافینیا، یامالیش هەمان بۆچوونی منی هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رافینیا بە سەرکردەی ژووری جلگۆڕین دادەندرێت، هاوشانی رۆناڵد ئاراوخۆ، هەمووان گوێی بۆ دەگرن و ئەو پێشڕەوییان دەکات پێش یارییەکان.
کۆبارسی ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکترین هاوڕێکانی لە تیپەکەدا یاریزانە گەنجەکانن، ئەگەر ناچاربێت لە دوورگەیەکی چۆڵدا بژی، ئەوا مارک کاسادۆ هەڵدەبژێرێت بۆ ئەوەی ببێتە هاوڕێی.

ئەوەشی نەشاردەوە، لەگەل یامال لە یەک شوێنێکدا بەیەکەوە ناژین، کەسایەتییان بە تەواوی لەیەکەوە جیاوازە، بەڵام تەواوکەری یەکترن و بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە یەکتر تێدەگەن.