AM:12:01:20/03/2025
156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمشەو لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال عێراق میوانداری کوەیت دەکات و بەرازیلیش رووبەڕووی کۆڵۆمبیا دەبێتەوە.
یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 دەستپێدەکاتەوە، ئەمشەو لە کیشوەری ئاسیا و لە کاتژمێر نۆ و 15 خولەکدا هەڵبژاردەی عێراق لە یاریگای بەسڕەی نێودەوڵەتی میوانداری هەڵبژاردەی کوەیت دەکات.
عێراق کە 11 خاڵی هەیە و لە پلەی دووەمی کۆمەڵەکەیدایە دەیەوێت بە بردنەوەی ئەو یارییە ژمارەی خاڵەکانی زیادبکات و نزیکتر بێتەوە لە گەیشتن بە مۆندیال.
لە یارییەکانی تریشدا، هەڵبژاردەی سعودیە رووبەڕووی چین دەبێتەوە، ئێرانیش بەرامبەر ئیمارات یاریدەکات.
هەر لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەڵام لە کیشوەری ئەمریکای لاتین، لە کاتژمێر سێ و 45 خولەکی بەرەبەیانی سبەینێ هەڵبژاردەی بەرازیل لە یاریگای خۆیدا میوانداری کۆڵۆمبیا دەکات.
خ . ک