PM:10:56:19/03/2025
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە هەوڵی بەدەستهێنانی
سانێ دەدات ئەگەر لە گواستنەوەی دیاز سەرکەوتوو نەبێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی
رۆژنامەی سپۆرت، ئامانجی یەکەمی یانەی بەرشەلۆنە لە هاوینی داهاتوو بەدەستهێنانی
لویس دیازی ئەستێرەی لیڤەرپووڵە، بەڵام لە گواستنەوەیدا رووبەرووی ئاستەنگ
دەبێتەوە.
رۆژنامەکە باسی
لەوەکردووە، گواستنەوەی دیاز بۆ بلاوگرانا قورسە چونکە هەریەکە لە پاریس سان جێرمانی
فەرەنسی و مان سیتی ئینگلیزی و میلانی ئیتاڵی کێبڕکێی دەکەن.
دوپاتیشیکردووەتەوە،
سەرەڕای خواستە زۆرەکان بۆ گواستنەوەی هێرشبەرە کۆڵۆمبییەکە، یانەی لیڤەرپوول
دەیەوێت بیهێڵێتەوە تەنیا لە حاڵەتێک نەبێت کە ئۆفەرێکی باشی پێبگات.
سپۆرت دەڵێت، بەرشەلۆنە لیرۆی
سانێی یاریزانی یانەی بایرن میونشنی وەک یاریزانی باڵی بەدیل دەستنیشان کردووە لە ئەگەری شکستهێنانی لە گواستنەوەیلویس دیاز.