یامال باسی رۆژو گرتن دەکات لەگەڵ ئیسپانیا

PM:11:53:18/03/2025

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یامال دوپاتیكردەوە رۆژوگرتن كێشەی بۆ درووست ناكات و دڵخۆشیشە بە گەڕانەوە بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا.
پاش گەڕانەوەی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لامین یامال چاوپێكەوتنێكی دوورودرێژی ئەنجامدا و تێیدا چەندین باسی وروژاند  و دڵخۆشی خۆشی بە یاریكردن بۆ هەڵبژاردەكە پاش چوار مانگ دەربڕی.
باسی لەوەشكرد، كاسادۆ یاریزانێكی گرنگ و زۆر باشە و هیوادارە بە زووی پێكانەكەی تێپەڕێنیت و بگەڕێتەوە بۆ یاریگاكان، جەختی لەوەشكردەوە هەرگیز بیر لەوە ناكاتەوە ئەو باشترین یاریزان بێت و هەمیشە گرنگی بەوە دەدات ئاستیكی باش پێشكەش بكات.
سەبارەت بە رۆژوگرتنی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا وتی: وەک بەرشەلۆنە وایە، تەنها ئەوە نەبێت کە لەوێ دوای ڕاهێنانەکان دەگەڕێمەوە ماڵەوە، بەڵام لێرە چالاکیی زیاترە، دەبێت بەشداری چاوپێکەوتنەکان بکەم، ڕیکلام بکەم، لەبەر ئەوەش کەمێک جیاوازە، بەڵام کاتژمێر چواری بەیانی لە خەو هەڵدەستم بۆ ئەوەی ئاو بخۆمەوە و دواتر وەک یاریزانەکانی تر ڕاهێنان دەکەم، تەنها لە کاتی خواردندا جیاوازیمان هەیە، بەڵام لە ڕووی جەستەیی و دەروونییەوە لە دۆخێکی باشدام.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر پێیانوابێت چانسی بردنەوەی نازناوەكانیان نییە ئەوە واتای ئەوەیە دانیان بە شكستی خۆیاندا ناوە، بەڵام باوەڕی وایە ئەوان تیپێكی باشن و چانسی بردنەوەی هەموو نازناوەكانیان هەیە، لە ئەگەری بردنەوەی نازناوە گرنگەكانیش یان خۆی یان رافینیا باڵۆندۆر دەبەنەوە.
لامین باسی لەوەشكرد، گوێ بە رەخنەكان نادات چونكە كۆتایان پێ نایەت، پێشیوایە پاڵێوراون بۆ بردنەوەی چامپینز لیگ و ئەوانیش ئەو یانەیەن كە زۆرترین جار كێشە بۆ ریاڵ مەدرید درووست دەكەن.