PM:08:32:18/03/2025
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کاسادۆ پاش پێكانەكەی لە راهێنانەكانی هەڵبژاردەی
ئیسپانیا نزیكەی دوو مانگ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.
لە چەند رۆژی رابردوودا یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا
بڵاویکردەوە، مارك کاسادۆی ناوەڕاستکاری یانەی بەرشەلۆنە لە مەشق و راهێنانەكانی
هەڵبژاردەی ماتادۆر تووشی پێکان بووە و لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەكە دوورخراوتەوە.
پاش ئەوە پێكانەش لویس دێلا فۆنتێ، راهێنەری
هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ئەلێکس گارسیا، ناوەڕاستکاری بایەر لیڤەرکوزنی لە شوێنی
کاسادۆ بانگهێشتکرد بۆ یارییەکانی نەیشنزلیگ.
دوابەدوای ئەو پێكانە و ئەنجامدانی پشكنینە
پزیشكییەكان یانەی بەرشەلۆنە لە راگەیەندراویكدا سەبارەت بە بارودۆخی
یاریزانەكەیان نووسیوویانە: پشکنینی تەواو بۆ مارک کاسادۆ کراوە، لە پشکنینەکان
دەرکەوتووە، بەشێکی ئەژنۆی راستی کاسادۆ هەویکردووە، لە داهاتوودا چارەسەری بۆ
دەکرێت و پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.