رۆدریگیز: من لە زیدان باشترم

PM:09:22:18/03/2025

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆدریگیز پێیوایە لە زیدان باشترە و جەختی لەوەشكردەوە بێلینگهام دەبێتە براوەی تۆپی ئاڵتوونی.

جەیمس رۆدریگیز لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا بەشداری بەرنامەی هاوڕێكانی ئێدوی كرد و تێیدا وەڵامی چەند پرسیارێكی دایەوە، لە بەرنامەكەدا سەبارەت بە باشترین سێ هێرشبەری جیهان وتی: کیلیان مباپێ، جود بێڵینگهام و ڤینیسیۆس جونیۆر باشترینی جیهانن، ئەگەر باسی بەراوردکاری نێوان من و لوکا مۆدریچ و زینەدین زیدان بکەین، راستە زیدان لە لووتکەی ئاستیدا مۆندیالی بەدەستهێنا، بەڵام من لەو باشترم.

قسەكانی لەو چاوپێكەوتنەدا سەبارەت بەوەی خۆی لە زیدان باشترە سەرنجی زۆرێكی بەلای خۆیدا راكێشا بەڵام دەوترێت یاریزانەكە نێوانی لەگەڵ زیزۆ باش نییە و هەر ئەوەش وایكردووە ئەو جۆرە لێدوانانە بدات.

جەیمس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا روونیکردەوە، لە ماوەیەکی نزیکدا بێڵینگهام دەبێتە باشترین یاریزانی جیهان و جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە ئەستێرە ئینگلیزییەكە شێوازی یاریكردنی زۆر سەرنجڕاكێشە.

وتیشی: ساڵی 2014 باشترین ساڵی وەرزشی من بوو كە تێیدا 14 گۆڵم تۆماركرد و 15 گۆڵیشم درووست كرد، نزیك بووم لە بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆندۆر و پلەی هەشتەمم بەدەستهێنا بەڵام سەرنجی من لەو كاتەدا زیاتر لەلای بردنەوەی چامپیۆنز لیگ بوو.

رۆدریگێز ئێستا یاریی بۆ یانەی لیۆنی مەکسیکی دەکات، ئەمەش دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ رایۆ ڤاییکانۆ.