AM:09:31:18/03/2025
240 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرپوڵ 300 ملیۆن یۆرۆی تەرخان کردووە
لە پێناو گواستنەوەی سێ ئەستێرە لە هاوینی ئەمساڵدا.
راپۆرتە رۆژنامەنوسییەکان بڵاویانکردەوە،
بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە ئێستاوە هەوڵەکانیان دەستپێکردووە
بەمەبەستی بەهێزتر کردنی پێکهاتەی یانەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو.
تۆڕی فیچاجێس رایگەیاندووە، کارگێڕی
لیڤەرپوڵ بڕی 300 ملیۆن یۆرۆی تەرخان کردووە لەپێناو گواستنەوەی سێ ئەستێرەی تۆپی
پێ لەسەر داوای ئارنی سلۆتی راهێنەری هۆڵەندی یانەکەیان.
ئاشکرایکردووە، ئامانجی یەکەمی یانە
ئینگلیزیەکە ئیمزاکردنی گرێبەستە لەگەڵ جولیان ئەلڤارێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی
یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید کە بڕی 150 ملیۆن یۆرۆیان بۆ گواستنەوەی ئامادەکردووە تا
بیکەنە شوێنگرەوەی داروین نونێز کە ئەگەری زۆرە لەو یانەیە بڕوات.
بژاردەی دووەمیش چاڤی سیمۆنزی ئەستێرەی
هۆڵەندی و یاریزانی یانەی لایپزیگی ئەڵمانیە بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەکەی
پێشکەشی کردووە و 75 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەیدا خەرجدەکەن.
جگە لەوەش کۆتا یاریزان کە کردویانەتە
ئامانج ئەلیساندرۆ باستۆنی بەرگریکاری ئیتاڵی یانەی ئینتەر میلانە و بە هەمان شێوە
بۆ گواستنەوەی ئەمیش بڕی 75 ملیۆن یۆریان دیاریکردووە.
خ . ک