AM:08:42:18/03/2025
204 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس ئۆفەرێکی خەیاڵی پێشکەشی ڤان دایک
دەکات بۆ ماوەی دوو ساڵ و پاداشتێکی گەورەشی بۆ داناوە.
سام ماگوایەری رۆژنامەنووس لە پێگەی
ئانفێڵد رایگەیاند، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ئارەزووی ئەوەی هەیە کە
ڤێرجیل ڤان دایکی هۆڵەندی و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ پەلکێش بکات.
ئەو رۆژنامەنووسە ئاماژەی بەوەداوە، یانە
فەرەنسیەکە دەیەوێت بۆ ماوەی دوو وەرز گرێبەست لەگەڵ ڤان دایک ئیمزا بکات و بۆ ئەو
دوو وەرزەش 80 ملیۆن یۆرۆی وەک مووچە پێدەدات واتا بۆ هەر وەرزێک 40 ملیۆن یۆرۆ بە
پاداشتەکانەوە لەگەڵ ئەگەری نوێکردنەوەشی بۆ وەرزی سێیەم.
دوپاتیشیکردووەتەوە، جگە لە مووچەی
ساڵانەکە، بەرپرسانی پاریس سان جێرمان ئامادەن 100 ملیۆن یۆرۆش بە بەرگریکارە
هۆڵەندییەکە بدەن وەک پاداشتی ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ یانەکەیان.
دەشڵێت، لە ئێستادا یانەکەی پایتەختی
فەرەنسا چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن و ئەگەر بڕیاری رۆیشتنیدا ئەوا
دەستبەجی ئەو ئۆفەرەی پێشکەش دەکەن و دەیگوازنەوە.
وتیشی، ڤان دایک گرێبەستەکەی لەگەڵ
لیڤەرپوڵ لە کۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت بەڵام تا ئێستا نوێ نەکراوەتەوە،
یاریزانەکە ئارەزووی مانەوە دەکات و مەرجی مووچەی زۆری هەیە بەڵام لیڤەرپوڵ
نایانەوێت شێوازی مێژوویی خۆیان بگۆڕن و بە پێی تەمەن مووچە بۆ یاریزانەکانیان
دیاری دەکەن.
خ . ک