PM:06:56:18/03/2025
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
میلان دەیەوێت ماوەی خواستنەکەی واڵکەر بکات بە هەمیشەیی
و ئەو یاریزانە بۆ ماوەیەکی درێژ لە یانەکەیان بەردەوامبێت.
ئەیسی میلان دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو یانەیەکی باش
دروست بکات و بگەڕینەوە سەر ڕکابەری بردنەوەی نازناوەکان بۆئەم مەبەستە چەند
پلانێکیان داناوە لە مێرکاتۆی داهاتوودا ئەنجامی بدەن.
لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی رۆسۆنێری
دەیانەوێت پاداشتی ئاستە بەرزەکەی کایل واڵکەر بدەنەوە و ماوەی گرێبەستەکەی لە
خواستنەوە بکەن بە هەمیشەی.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە ڕوودانی ئەم گرێبەستە بۆ میلان
قورس نابێت چونکە مانچستەر سیتی نایەوێت ئەو یاریزانە دووبارە بگەڕێنێتەوە یانەکەی
بەهۆی هەڵکشانی تەمەنیوە و لەهەمان کاتدا بەرگیکارە ئینگلزییەکە لە ئەیسی میلان دڵخۆشە.
کایل واڵکەر لەگەڵ لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە بەشداری نۆ
یاری کردووە لەوماوەیەدا نەیتوانیوە هیچ بەشدارییەکی گۆڵی هەبێت.
چۆمان سدیق