کێشەکانی یۆڤانتۆس لە زیاد بووندان

PM:06:15:17/03/2025

244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کێشەکانی یۆڤانتۆس لە زیاد بووندان و رۆیشتنی رۆناڵدۆش بە هۆکاری دابەزینی ئاستی ئەو یانەیە دادەنرێت.

یانەی یۆڤانتۆس ماوەی پێنج ساڵە بەدەست ئەنجامی خراپەوە دەناڵێنێت و وەرز لە دوای وەرزیش هاندەرانی ئەو یانەیە زیاتر بێهیوا دەبن بەهۆی ئەوەی یانەکەیان نابێت پاڵەوان.

یۆڤانتۆس لە ساڵی 2012 تا 2020 بۆ ماوەی نۆ ساڵی بەدوای یەک توانی نازناوی خولی ئیتاڵیا بەدەستبهێنێت و ببێتە باڵادەستی سێریا ئەی تەنانەت لەو ساڵانەشدا ئەنجامی باشی هەبووە لە چامپیۆنز لیگ و گەیشتبووە یاری کۆتایی.

بەڵام لە ساڵی 2020ەوە ئەنجامەکانی ئەو یانەیە بەرەو خراپی چوون بەتایبەت لەو کاتەوە کە کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی بڕیاری رۆیشتنی لەو یانەیەدا و گەڕایەوە مانچستەر یونایتد.

رۆژنامەی کۆرێری دیللۆ سپۆرت ئاشكرایکردووە، رۆیشتنی رۆناڵدۆ بەشێکە لە هۆکاری خراپی ئەنجامەکانی یۆڤانتۆس لە چەند ساڵی رابردوودا جگە لەوەش دەستەی کارگێڕی پێشووش هۆکارێکی ترن کە تاوانبار کران بە ساختەکاری لە بودجەی یانەکەدا و سەرجەمیشیان دەستیان لەکارکێشایەوە و لەلایەن دادگاشەوە سزا دران.

رۆژنامەکە دوپاتیکردەوە لە ئێستاشدا ئەو یانەیە هەر لە کێشەدایە و تەنانەت گۆڕینی راهێنەر لە ئەلێگریەوە بۆ تیاگۆ مۆتا سودی نەبووە و بەرپرسانی یانەکەش دەیانەوێت بۆ وەرزی داهاتوو گۆڕانکاری ریشەیی لە پێکهاتە و راهێنەریشدا بکەن لە پێناو ئەوەی بگەڕێنەوە سەر کێبڕکێ کردنی نازناوەکان.

خ . ک