ئەتلەتیکۆ هێرش دەکاتە سەر کۆرتوا

PM:09:22:17/03/2025

404 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرۆکی ئەتلەتیکۆ رایگەیاند دەبێت کۆرتوا بێدەنگبێت و خاوەنی ئەخلاقی بەرزبێت و کاروانی پێشووی لەبیربێت لەگەڵ ئەوان.

ئینریکی سێریزۆی سەرۆکی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لێدوانێکی لەسەر لێدوانەکانی تیبۆ کۆرتوای گۆڵچی یانەی ڕیاڵ مەدریددا پاش ئەوەی مێرەنگێ رۆخیبلانکۆسی کردە دەرەوە لە چامپیۆنز لیگ.

لێدوانەکەی کۆرتواش دوای ئەوە هات کە یاریزانان و تەواوی ستافی یانەی ئەتلەتیکۆ ناڕەزاییان دەربڕی لەسەر بڕیاری ناوبژیوان بەرامبەر لێدانە سزاکەی ئەلڤارێز.
دوای یارییەکە کۆرتوا وتی: هەموومان دەزانین کە یوفا ئەمە بە ڕوونی دەبینێت، من بێزار بووم لەم لایەنگرییە بەرامبەر بە ناوبژیوانان و لە گریان هەمیشەیی ئەتلەتیکۆ لەسەر ئەم جۆرە بابەتانە.
سەرۆکی ئەتلەتیکۆ لە وەڵامدا وتی: پێویستە تیبۆ کۆرتوا بێدەنگ بێت و کاتەکانی لەگەڵ ئێمە لەبیربێت، پێویستە کۆرتوا سوپاسگوزار بێت بۆ کاروانی پێشووی لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید و خاوەنی ئەخلاقێکی بەرز بێت.