PM:06:14:18/03/2025
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچستەر سیتی بیەوێت کاماڤینگا بگوازێتەوە پێویستە سەروو
70 ملیۆن یۆرۆ پیشکەشی ریاڵ مەدرید بکات.
پیپ گواردیۆلا دەیەوێت کێشەی هێڵی ناوەراستی یانەکەی
بەهێنانی ئیدواردۆ کاماڤینگا چارەسەر بکات هەربۆیە داوای لە بەرپرسانی یانەکەی
کردووە لە هاوینی داهاتوودا هەوڵ بۆ گواستنەوەی بدەن.
ئێل ناسیۆناڵ بڵاویکردووەتەوە ریاڵ مەدرید لە کاتی
پیشکەشکردنی گرێبەستێکی باش دەستبەرداری یاریزانەکەیان دەبن.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە ئەگەر یانە ئینگلزییەکە
گرێبەستێکی سەروو 70 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی مێرێنگی بکەن ئەگەر زۆرە بیر لە
دەستبەرادربوون لە ئیدواردۆ کاماڤینگا بکەنەوە.
گرێبەستی ئەستێرە فەرەنسییەکە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە لە
حوزەیرانی ساڵی 2029 کۆتایی پێدێت و بە بێ گەرانەوە بۆ یانەکەی ناتوانێت لەگەڵ
مانچستەر سیتی گفتوگۆ ئەنجام بدات.
ئیدواردۆ کاماڤینگا لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 173 یاری
کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی سێ گۆڵ و نۆ ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی تاڕادەیەک
باش پێشکەش بکات.
چۆمان سدیق