AM:11:46:12/03/2025
7140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مێسی هاندەرانی ئەمریكای نیگەران كردووە و رێژەیەكی
خراپیشی لە سۆشیال میدیا تۆماركرد.
لیۆنێل مێسی لە كۆتا سێ یاری ئینتەر میامی لە سەرجەم
پاڵەوانێتییەكان بەشداری نەكردووە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی لە كۆتا یاری یانەكەی
بەرامبەر شارلۆت لەسەر كورسی یەدەگ بوو.
خافێر ماسکیرانۆ، ڕاهێنەری ئینتەرمیامی، هۆکاری
ئامادەنەبوونی لیۆی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە دەیانەوێت پارێزگاری لێبكەن لە هەر جۆرە
پێكان و فشاریك، بەڵام هاندەرانی تۆپی پێ لە ئەمریکا هەست بە نیگەرانییەكی زۆر
دەكەن.
پێشتر یانەی هیوستن داینامۆ ناچار بوو بلیتی یاری داهاتوویان
بەخۆڕایی پێشکەش بە هاندەرانی ناڕازی بکات، چونکە مێسی لە گەشتەکەی بۆ تەکساس بەشداری
نەکرد، بەشێكی تریش لە هاندەران لە سۆشیال میدیا ناڕەزایی خۆیان دەربڕی بەرامبەر
یارینەكردنی ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە.
لەلایەكی ترەوە، لە لێکۆڵینەوەیەکدا کە دەزگایەکی ڕاگەیاندنی
کەنەدی ئەنجامیداوە، دەرکەوتووە، لەسەدا 24ی ئەو پۆستانەی لە سۆشیال میدیادا بڵاوکراونەتەوە
سەبارەت بە لیۆنێل میسی پۆستی نەرێنین و تەنها لەسەدا 12ی ئەو پۆستانە ئەرێنی
بوون، کە کەمترین ڕێژەیە بۆ ئەو یاریزانە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا.
مێسی لە مانگی تەمموزی 2024 ڕووبەڕووی 24ی پێداچوونەوەی
نەرێنی بووەوە، ئەویش پاش پێكانەكەی پاژنەی پێی لە كوپا ئەمریكا، بەڵام هێشتا سەدا
18ی پێداچوونەوەی ئەرێنی لەو کاتەدا هەبوو.
ئەو لێكۆڵینەوانە دەریدەخەن، لە ئێستادا میسی یەكێك لە
خراپترین ساتەكانی خۆی لەرووی ناوبانگەوە بەڕێدەكات و رێژەیەكی خراپی تۆماركردووە
لە رووی خۆشەویستییەوە لەلایەن هاندەرانەوە.