PM:02:46:17/03/2025
236 جار خوێندراوەتەوە
+
-
شوان جەلال کوڕێکی کوردە و راهێنەری گۆڵچییەکانی نیوکاسڵ
یونایتدە و لەگەڵ ئەو یانە بووە پاڵەوانی جامی کاراباو.
پاش بردنەوەی نیوکاسڵ یونایتد لە لیڤەرپوڵ و
بردنەوەی یەکەم نازناوی ئەو یانەیە لەماوەی 70 ساڵی رابردوودا، لەهەمان کاتدا کوڕە
کوردێک توانی دەستکەوتێکی گرنگ بباتەوە و وەک راهێنەری یەکەمی گۆڵچییەکان ئەو
یانەیە ئینگلیزییە ببێتە پاڵەوان.
شوان سامان جەلال تەمەنی 41 ساڵەو لە
خێزانێکی کوردی شاری بەغدا لەدایکبوە و وەک گۆڵچی هەڵبژاردەی عێراق چەندین ساڵ
یاری کردووە.
شوان سامان یاری بۆ چەندین یانەی ئینگلتەرا
کردووە و گرنگترین یانەیان تۆتنهام بووە و پاشان لە ساڵی 2020 و لە یانەی ستۆک
بێرت وازهێنانی لە تۆپی پێ راگەیاندووە.
شوان لە ساڵی 2021 واتە پاش ساڵێک لە
وازهێنانی لە یاریکردن بووە راهێنەری گۆڵچییەکانی ستۆک بێرت سێنتری و پاشان لە
ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ نیوکاسڵ واژۆکردوو و تاوەکوو ئێستا لەو یانەیە
بەردەوامە.
چۆمان سدیق