تیروپشکی چامپیۆنزلیگی ئاسیا ڕاکێشرا

PM:02:10:17/03/2025

644 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تیروپشکی یارییەکانی چامپیۆنز لیگی ئاسیا راکێشرا و رێگای نەسڕ بۆ یاری کۆتایی تا رادەیەک ئاسانە.

تیروپشکی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگی ئاسیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری کوالالامپوری پایتەختی مالیزیا بەڕێوەچوو، بەگوێرەی تیروپشکەکە، یانەی نەسڕ ڕووبەڕووی یۆکۆهاما مارینۆسی ژاپۆنی دەبێتەوە، هیلالیش بەرامبەر یانەی گوانگژۆی کۆریای باشوور یاریدەکات.

هەروەها یانەی ئەهلی بەرامبەر بوریرام یونایتدی تایلەندی یاریدەکات، کە پێدەچێت یارییەکی تاڕادەیەک ئاسان بێت بۆ نوێنەرەکەی سعودیە، لە یارییەکەی تری ئەم قۆناغەدا، سەدی قەتەری ڕووبەڕووی کاوازاکی فرۆنتاڵی ژاپۆنی دەبێتەوە.

هەر لە مەڕاسیمەکەدا یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا ڕایگەیاند، شاری جددەی سعودیە میوانداری قۆناغی چارەکی کۆتایی و پێش کۆتایی و کۆتایی پاڵەوانێتییەکە دەکات، کە لە 25ی نیسان تا سێی ئایاری 2025 بەڕێوەدەچێت.

هەربەپێی تیروپشکەکە رێگەی یانەی نەسڕ بۆ یاری کۆتایی تا رادەیەک ئاسانە و روبەڕووی هیچ کام لە یانەکانی ئەهلی و هیلالی هاونیشتیمانی نابێتەوە تاوەکو یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.

بڕیارە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگی ئاسیا لە سێی مانگی ئایار لە یاریگای شا عەبدوڵڵای شاری جددەی سعودیە بەڕێوەبچێت.