PM:04:23:15/03/2025
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید
کاماڤینگا وەک بەشێک لە داهاتووی یانەکان دادەنێن و ئامادەنین دەستبەرداری ببن.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی
ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، یانەی ڕیال مەدرید لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی رابردوودا
گرێبەستێکی مانچستەر سیتی ڕەتکردووەتەوە سەبارەت بە ئەگەری گواستنەوەی ئیدواردۆ
کاماڤینگا.
رۆژنامەی
فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە مێرێنگی هیچ پلانێکی نییە بۆ فرۆشتنی کاماڤینگا و بە
داهاتووی یانەکەیانی دەزانن، بەڵام مان سیتی دەستی لە گواستنەوەی هەڵنەگرتووە و
ئامادەیە لە هاوینی داهاتوودا دووبارە هەوڵی کڕینی بدات.
سەرەڕای دابەزینی
ئاستی یاریزانەکە لەم دواییانەدا بەڵام یانەی ریاڵ مەدرید پێیان وایە کە ئەو ئەستێرە
فەڕەنسییە دەتوانێت لە داهاتوویەکی نزیکدا بگەرێتەوە سەر ئاستی راستەقینەی خۆی.
گرێبەستی
ئیدواردۆ کاماڤینگا لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە لە حوزەیرانی ساڵی 2029 کۆتایی پێدێت و
بەبێ گەڕانەوە بۆ یانەکەی ناتوانێت لەگەڵ بەرپرسانی مانچستەر سیتی گفتوگۆ ئەنجام
بدات.
ناوەراستکارە
فەڕەنسییەکە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 172 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی
سێ گۆڵ و نۆ ئەسیست تۆماربکات.
چۆمان سدیق