هێنری پەیامی بۆ یاریزانانی ئارسناڵ نارد لە رووبەڕووبوونەوەی ریاڵ مەدرید

PM:10:11:14/03/2025

308 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هێنری داوای لە یاریزانانی ئارسناڵ کرد بە متمانەوە رووبەڕووی ریاڵ مەدرید ببنەوە و نەیشاردەوە بەرامبەر ئەو یانەیە دەبێت بەختت هەبێت.

تێری هێنری ئەستێرەی پێشووی یانەی ئارسناڵ و بەرشەلۆنە، هۆشدارییەکی بۆ گەنەرز نارد، پێش یارییەکەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنز لیگ.

هێنری بۆ کەناڵی سی بی ئێس سپۆرت وتی: کاتێک بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید یاری دەکەیت وەک ئۆبلاک وتی پێویستت بە بەختە، سەرەرای ئەوەی یارییەکی تەواو ئەنجام دەدەیت بەڵام ئەوە بەس نییە.

دەشڵێت: ئەمە یەکەمجار نییە کە ئەتلەتیکۆ مەدرید لە کۆتا خولەکدا و لە کۆتا چرکەدا بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید دۆڕێت، ئەمەش ئەوەیە کە ڕیاڵ مەدرید هەموو جارێک بەرامبەریان ئەنجامی دەدات.

وتیشی: هیچ پلانێکی ڕوون نییە بۆ ئارسناڵ،بینیمان ئەتلەتیکۆ مەدرید چۆن یاریکرد، یارییەکی نایابیان ئەنجامدا، بەڵام ئەوە بەس نەبوو پێشتریشمانچستەر سیتی ئەو کارەی کردووە و شکستیان هێناوە.

دوپاتیشیکردەوە، ناتوانێت هۆشداری بدات بە گەنەرز لەسەر شێوازی یاریکردنیان چونکە رەنگە هەڵەبێت، بەڵام پێیان دەڵێت کە دەبێت بەو پەڕی متمانەوە بەرامبەریان یاریی بکەن، بە شێوەیەک متمانەیان بە خۆیان هەبێت بردنەوە بەدەستدەهێنن.

بیلال کاکە