کێ باڵۆن دۆری 2025 دەباتەوە؟

AM:12:25:15/03/2025

452 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بە گوێرەی نوێترین ریزبەندی رافینیا نزیکترین پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی باڵۆن دۆری 2025.

پێگەی سکۆر 90 لیستێکی پێنج یاریزانی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا ریزبەندی ئەو یاریزانانەی کردووە کە لەم وەرزەدا کێبڕکێی بەهێز لە نێویاندا هەیە بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری 2025.

بو گوێرەی لیستەکە، رافینیای بەڕازیلی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە هاتووەتە پێشەوە و پێشەنگی کێبڕکێکەی گرتووە، محەمەد سەڵاحیش دوای کرانە دەرەوەیان لە چامپیۆنز لیگ دابەزیوە بۆ پلەی دووەم.

لە پلەی سێیەم کیلیان مباپێی فەرەنسی و یاریزانی ریاڵ مەدرید دەبیندرێت کە لە هەمان پێگەی پێشووە، لەدوای ئەویش پێدری پلەی چوارەم و ڤینیسیۆس جونیۆر پلەی پێنجەمی گرتووە.

سکۆر 90 دوپاتیکردووەتەوە، ئەو ریزبەندییە بە پێی ئەنجامی یانەکان و ئاستی یاریزانەکان بەرز و نزمیی دەکات، وەک چۆن سەڵاح پێشەنگییەکەی لە سودی رافینیا لەدەستدا.
بیلال کاکە