PM:06:43:15/03/2025
244 جار خوێندراوەتەوە
+
-
زۆرینەی یاریزانانی ریاڵ مەدرید لە
هەڵسووکەوتەکانی ڤینیسۆس بێزارن و تاکەکەس پشتگیری ئەو یاریزانە دەکات
ئەنچیلۆتییە.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا شۆکێکی
گەورەیان لەبارەی ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی بەڕازیلی و یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید
و ئاشکرا کرد.
ڕۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە کە توڕەیییەکی
زۆر لە ژووری جلگۆڕینی یانەی ڕیال مەدرید بەرامبەر ڤینیسیۆس هەیە، تەنانەت بەو شێوەیەکە
هەموان لەو یاریزانە بێزارن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ڤینیسیۆس
جۆنیۆر لەم دواییانەدا بەشداری چەندین بەریەک کەوتنی کردووە، دوایینیان لەگەڵ جود
بێلینگهام بوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ هەفتەی ڕابردوو بەرامبەر
ئەتلەتیکۆ مەدرید.
ڤینیسیۆس لەگەڵ ستافی ڕاهێنەرایەتیش ڕووبەڕووی
یەکتر بووەتەوە و پێیان وایە ئەو ئەستێرەی ئێستای یانەی ڕیال مەدریدە و
هەڵسووکەوتەکانی لە یاریگادا مایەی قبوڵ کردن نییە.
ئەوەی جێگەی سەرنجە تاکە کەسێک کە پاڵپشتی
ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە دەکات، کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری تیپەکەیە، کە پێی وایە
یانەکەی پێویستییەکی زۆری بە تواناکانی ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە.
یاریزانەکە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ
فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیال مەدریدیش تووشی کێشە بووەتەوە، چونکە دەیەوێت
مووچەکەی بەرزبکاتەوە و ئامادەنییە بەم مووچەیەی ئێستای لە یانەکە بەردەوامبێت.