خولی ئەڵمانیا.. بایرن دوو خاڵی لەدەستدا

PM:07:38:15/03/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەڵمانیا بایرن دوو خاڵی لەدەستدا و بەرامبەر یونیەن بەرلین بە گۆڵێک یەکسانبوو بەڵام لە پێشەنگدا مایەوە.

لە یارییەکەی هەفتەی 26ـی خولی ئەڵمانیا بایرن میونشن لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یونیەن بەرلین.

تایمی یەکەم، بایرن چەند هێرشێکی مەترسیداری بردە سەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگای بەڵام هیچیان نەبوون بە گۆڵ، ئەو تایمەش بە خاوێنی کۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، لیرۆی سانێ لە خولەکی 75 یانە باڤارییەکەی پێشخست، بەڵام لە خولەکی 83 هولیرباخ ئەنجامەکەی هێنایەوە خاڵی دەستپێک، تا کۆتاییش یارییەکە بەو شیوەیە مایەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە یەکسانبوون بە گۆڵێک کۆتایی هات، بەو ئەنجامە بایرن بە 62 خاڵ لە پێشەنگ مایەوە و یونیەن بەرلین بە 27 خاڵ پلەی 13ـی گرتووە.
بیلال کاکە