ناوبژیوانی دێربی مەدرید لەسەر لێدانەکەی ئەلڤارێز هاتە دەنگ

PM:10:46:14/03/2025

1564 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارچینیاک رایگەیاند بە بڕیاری ئەو پێداچوونەوە بە لێدانە سزاکەی ئەلڤارێز کراوە و بڕیارەکە دروست بووە.

شیمۆن مارچینیاک ناوبژیوانی پۆڵەندی، کە ناوبژیوانی یارییەکەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ڕیاڵ مەدرید بوو لە چامپیۆنز لیگ، بێدەنگی خۆی شکاند لەسەر لێدانە سزا مشتومڕاوییەکەی جولیان ئەلڤارێزی یاریزانی ڕۆخیبلانکۆس.

مارچینیاک بە رۆژنامەی مۆندۆی وتووە: من ئەو کەسە بووم کە بە یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤارم وتووە کە ئەگەری لە سەدا 99 هەیە ئەلڤارێز دوو جار قاچی بەر تۆپ کەوتبێت.

جەختیکردەوە، بە هیچ شێوەیەک ئەو هەواڵانە راست نین کە دەوترێت بە فشاری تیبۆ کۆرتوا یان کیلیان مباپێ دوای لە ناوبژیوانانی ڤار کردبێت سەیری دیمەنەکە بکەنەوە.

وتیشی: دوای قسەکەی من پێداچوونەوە بە گرتە ڤیدیۆییەکان کرا،ئەگەر ڕاستگۆ بم، لە تەواوی ژیانی ناوبژیوانیمدا ڕووبەڕووی دۆخێکی لەو شێوەیە نەبوومەوە، بەڵام بڕیارەکە دروستبوو، یاریزانەکانیش یاساکان دەزانن.
بیلال کاکە