PM:05:56:15/03/2025
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچستەرسیتی
رەزامەندی خێزانەکەی و بەڕێوبەری کارەکانی ڤێرتزی بەدەستهێناوە بۆئەوەی دەست بکەن
بە ڕێکارەکانی گواستنەوەی.
مانچستەرسیتی
دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا بەردەوامبێت لە کڕینی یاریزان و بنیات نانەوەی
تیپەکەیان، بۆئەم مەبەستە فلۆرییان ڤێرتیان دیاریکردووە وەک یەکەم گرێبەستی
مێرکاتۆی داهاتوو.
گرام بەیلی
رۆژنامەنووسی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی مان سیتی لەگەڵ خێزان و
بەرێوبەری کارەکانی یاریزانەکە گفتوگیان ئەنجامداوە و لە کۆتاییدا گەشتوونە
ڕێککەوتن و داوایان لەو یانەیە کردووە دەست بکەن بە رێکارەکانی گواستنەوەی
یاریزانەکە، لە نزیکترین کاتدا لەگەڵ بایەر لیڤەرکوزن گفتوگۆ ئەنجام بدەن.
سەرچاوەکە
بڵاویکردووەتەوە سیتی بۆ کڕینی ئەو ئەستێرە ئەڵمانییە پێویستە زیاتر لە 150 ملیۆن
یۆرۆ خەرج بکات چونکە لیڤەرکوزن بە کەمتر لەو بڕە پارەیە دەستبەرداری نابێت.
فلۆریان ڤێرتز
لەگەڵ تیپی یەکەمی بایەر لیڤەرکوزن بەشداری 191 یاری کردووە و لەوماوەیەدا
توانیوێتی 56 گۆڵ و 63 ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی زۆرباش پێشکەش بکات.
چۆمان سدیق