PM:02:56:15/03/2025
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بایرن میونشن ئارەزوی خۆی بۆ گواستنەوەی نیکۆ ولیامز
دەربڕیوە و ئامادەیە لە هاوینی داهاتوودا بیگوازێتەوە.
ولیامز لەگەڵ ئەتلەتیک بلباو ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات
و لەهەمان کاتدا دەرکەوتنە باشەکەی لە یۆرۆی ڕابردوو لەگەڵ ئیسپانیا پێشکەشی کرد
وای لە یانە گەورەکانی ئەوروپا کردووە ئارەزوی گواستنەوەی بکەن.
رۆژنامەی بێڵد بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی بایرن
میونشن نوێترین یانەنەن هاتوونەتە نێو ڕکابەری کڕینی ئەو یاریزانە.
سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە بایرن ئامادەیە زیاتر لە 80
ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی نیکۆ ولیامز خەرج بکات.
گواستنەوەی ئەو ئەستێرە ئیسپانییە بۆ یانە باڤارییەکە
ئاسان نابێت چونکە ئارسناڵ یەکێکە لەو یانانەی بەگرنگیوە هەوڵی کڕینی نیکۆ دەدات.
گرێبەستی نیکۆ ولیامز لەگەڵ یانە باسکییەکە لە هاوینی
ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت و تاوەکوو ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ نوێ کردنەوەی
ماوەکەی.
هێرشبەرە ئیسپانییەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی ئەتلەتیک بلباو
بەشداری 158 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 29 گۆڵ و 28 ئەسیست تۆماربکات.
چۆمان سدیق