بەرشەلۆنە دەستبەرداری سێ ئەستێرەی دەبێت

PM:03:42:15/03/2025

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە ئامادەیە لە هاوینی داهاتوودا دەستبەرداری کریستێنسن و فاتی و گارسیا ببێت.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، یانەی بەرشەلۆنە بڕیاریداوە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا ڕێگە بە سێ یاریزان بدات بلەوگرانا بەجێبهێڵێن.

ئەمەش لەژێر ڕۆشنایی بڕیارەکەی هانسی فلیکی ڕاهێنەری ئەڵمانیدا دێت کە بڕیاریداوە دەستبەرداری ئەو یاریزانانەن کە سوودێکی بەرچاویان بۆ یانە کەتەلۆنییەکە نییە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووە بارسا سێ یاریزانی دیاریکردووە کە ئەگەری هەیە لەکاتی کۆتایی هاتنی وەرزەکەدا یانەکەیان بەجێبهێڵن، بڕیارەکەش لەسەر کۆمەڵێک هۆکارە، وەک پێگەی یاریزانەکە و سروشتی پێکانەکانیان.

یەکەم یاریزان لە لیستی یاریزانەکاندا ئەگەری فرۆشتنی زۆرە ئەندرێاس کریستینسنی دانیمارکییە، ئەو بەرگریکارە هەرکاتێک ئامادە بووبێت خۆی سەلماندووە، بەڵام پێکانە بەردەوامەکانی رێگرن لە سەلماندنی تواناکانی.

ئیریک گارسیای ئیسپانیش ئەگەری هەیە لەم هاوینەدا بلەوگرانا بەجێبهێڵێت و یاریزانی سێیەمیش ئەنسۆ فاتییە کە ئەو یاریزانەش بەهۆی پێکانە بەردەوامەکانی هیچ سودێکی بە پلانەکانی فلێک نەگەیاندووە.



چۆمان سدیق