ئەلڤارێز لەلایەن یانەیەکی گەورەوە داواکراوە

PM:02:11:15/03/2025

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ دەیەوێت بە 100 ملیۆن پاوەند لە هاوینی داهاتوودا ئەلڤارێز بگوازێتەوە ریزەکانی.

ئاستە بەرزەکەی جولیان ئەلڤارێز لەم وەرزەدا پێشکەشی دەکات بووەتە جێگەی سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپا لە ئێستادا لیڤەرپوڵ دەیەوێت گرێبەستی فەرمی پێشکەش بکات.

رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە یانە ئینگلیزییەکە دەیانەوێت وەرزی داهاتوو کێشەکانی هێڵی پێشەوەیان چارەسەر بکەن و ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە بە باشترین بژاردە دادەنێن و بۆئەم مەبەستە 100 ملیۆن پاوەندیان بۆ ئامادەکردووە.

گواستنەوەی ئەلڤارێز بۆ لیڤەرپوڵ ئاسان نابێت چونکە یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی پلانەکانی دیگۆ سیمیۆنی راهێنەری رۆس بلانکۆس، بەرپرسانی ئەو یانە ئیسپانییە بە ئاسانی دەستبەرداری نابن.

گرێبەستی جولیان ئەلڤارێز لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید لە هاوینی ساڵی 2030 کۆتایی پێدێت و بەبێ گەڕانەوە بۆ یانەکەی ناتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ لیڤەرپوڵ ئەنجام بدات.

هێرشبەرەکەی تانگۆ لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید بەشداری 43 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 22 گۆڵ و پێنج ئەسیست تۆماربکات.



چۆمان سدیق