سانێ ئارسناڵ بەکاردەهێنێت بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی

PM:12:30:15/03/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سانێ گرنگی پێدانی ئارسناڵ بەکاردەهێنێت تا بایرن بە مەرجەکانی رازیبن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

تۆڕی سکای سپۆرت رایگەیاند، کارگێڕی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بڕیاریانداوە هەوڵەکانیان دەستپێبکەن بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستی لیرۆی سانێی هێرشبەری یانەکەیان.

تۆڕەکە ئاشکرایکردووە، پلانی یانە ئەڵمانییەکە بەو شێوەیە کە دوای یاری هەڵبژاردەکان گفتوگۆکانیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی سانێ دەسپێبکەن تا گرێبەستێکی نوێ ئیمزابکەن و ئەو یاریزانە رازی بکەن بە مانەوە لە یانەکەیان.

دەشڵێت، داهاتووی هێرشبەرە ئەڵمانییەکە لەگەڵ یانەی بایرن میونشن گومانی لەسەرە و تا ئەم ساتە هیچ کەس نازانێت چی روودەدات، چەند یانەیەکیش چاودێری بارودۆخی دەکەن.

سکای رونیکردووەتەوە، ئەگەر سانێ نەگەیشتە رێککەوتن لەگەڵ یانەکەی ئەوا بە دڵنیاییەوە ئەو یاریزانە جارێکیتر دەگەڕێتەوە خولی ئینگلتەرا و پەیوەندی بە یەکێک لە یانە گەورەکانی ئەو خولەوە دەکات.

دەشڵێت، لە ئێستادا لیرۆی سانێ گرنگی پێدانی یانەی ئارسناڵ بەکاردەهێنێت تا وا لە بەرپرسانی بایرن میونشن بکات بە مەرجەکانی رازیبن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی کە یەکێکیان تەرخانکردنی مووچەیەکی زۆرە.

خ . ک