AM:11:58:15/03/2025
156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤان دایک تا ئەم ساتە داهاتووی یەکلانەکردووەتەوە و بە زارەکیش لەگەڵ بایرن
گەیشتووەتە رێککەوتن.
ڤێرجیل ڤان دایکی بەرگریکاری هۆڵەندی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی
لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ کۆتاییدێت و تا ئەم ساتەش نەگەیشتوەتە رێککەوتن بەمەبەستی
نوێکردنەوەی.
رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی هەواڵێکی چاوەڕوان نەکراوەی لەسەر ڤان دایک
بڵاوکردەوە بە شێوەیەک کە ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی
رێککەوتنی کردووە.
رۆژنامەکە ئاشكرایکردووە، بەرگریکارە هۆڵەندییەکە بە گرێبەستێکی سێ وەرزی
لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە گەیشتووەتە رێککەوتن بە شێوەیەک لە هاوینی ئەمساڵدا
پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە چەند هەفتەی رابردوودا باس لەوە دەکرا کە ئەو
یاریزانە رازیبووە بە مانەوە لە لیڤەرپوڵ و نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تا دوو
وەرزیتر بەڵام تا ئەم ساتە یانەکە بە فەرمی راینەگەیاندووە.
سپۆرت دوپاتیکردەوە کە ئامانجی ڤان دایک مانەوە بووە لە ئەوروپا تا بتوانێت
چەند وەرزێکی تریش لە یەکێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا بەردەوامی بدات بە یاریکردن
لە کاتێکدا یانەی هیلالی سعودی ئۆفەری خەیاڵی پیشکەش کردبوو کە مووچەیەکی ساڵانەی
زۆر بووە بەڵام رەتیکردووەتەوە.
خ . ک