AM:11:19:15/03/2025
328 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید ئامادەیە ڤینیسیۆس بکاتە قوربانی لەپێناو گواستنەوەی هالاند لە
هاوینی ئەمساڵدا.
رۆژ لەدوای رۆژ دەنگۆکان زیاتر دەبن لەسەر داهاتووی ڤینیسیۆس جۆنیۆری
ئەستێرەی بەرازیلی لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید و بەردەوام ناوی ئەو یاریزانە بە چەند یانەیەکەوە
بەستراوە بەتایبەت بە خولی سعودیەوە.
لە نوێترین پێشهاتدا، پلاتفۆرمی تۆدۆ فیچاجێس پلانێکی نوێی یانەی ریاڵ
مەدریدی ئاشکراکرد و دوپاتیکردەوە کە ئەو یانەیە ئامادەن ڤینیسیۆس بکەنە قوربانی لە
پێناو ئێرلینگ هالاند.
ئاماژەی بەوەشداوە، هالاند هەموو کاتێک یەکێک بووە لە ئامانجەکانی ریاڵ
مەدرید و تەنانەت فلۆرینتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە ئامادەیە ئاڵوگۆڕی
ڤینیسیۆس بە ئەستێرە نەرویجییەکە بکات.
دەشڵێت تا ئەم ساتە لە نێو یانەی شاهانە کێشە هەیە بەهۆی نەگونجانی شێوازی
یاریکردنی ڤینیسیۆس و مباپێ لەبەرئەوە یانە ئیسپانییەکە دەیەوێت هالاند بگوازێتەوە
و بیکاتە هێرشبەری سەرە ڕم و لەو کاتەشدا مباپێ وەک یاریزانی باڵی هێرشبەر یاری
بکات.
دوپاتیکردەوە کە یانەی مانچستەر سیتیش لاری نابێت لە چوونی هالاند بۆ ریاڵ
مەدرید بەڵام بە مەرجی گۆرینەوە لەگەڵ ڤینیسیۆس، لەو کاتەشدا خەونەکەی پێرێز
دەبیتە راستی کە کۆکردنەوەی مباپێ و هالاندە لە پێکهاتەی یانەکەیدا.
خ . ک