AM:10:44:15/03/2025
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کاساس ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە و بڕیاریداوە مەشق و راهێنانەکان بە
داخراوی ئەنجامبدات.
هەڵبژاردەی عێراق بە راهێنەرایەتی خیسۆس کاساسی ئیسپانی لە
ئامادەکارییەکانی بەردەوامە بۆ دوو یاری داهاتووی پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەرامبەر
هەردوو هەڵبژاردەی کوەیت و فەلەستین.
بڕیارە سبەینێ یەکشەممە یەکەمین مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردەی شێرەکانی
رافیدەین بە ئامادەبوونی چەند یاریزانێک دەستپێبکات و دواتریش یاریزانە
پیشەگەرەکان پەیوەندی بە هەڵبژاردەکەوە دەکەن.
لە نوێترین ئامادەکاریدا، یەکێتی تۆپی پێی عێراق دوپاتیکردەوە کە بە بڕیاری
کاساسی راهێنەر سەرجەم راهێنان و ئامادەکارییەکان داخراو دەبێت و هیچ میدیایەک
ناتوانێت ئامادەبێت تیایدا.
ئاماژەی بەوەشداوە کە تەنها 15 خولەکی سەرەتا کراوە دەبێت کە ئەویش تەنها
بۆ وێنە گرتنی یاریزانانە و دواتر نابێت هیچ میدیایەک لەو شوێنەدا ئامادەیی هەبێت.
هەڵبژاردەی عێراق لە 20 و 25ی ئەم مانگە بەرامبەر هەردوو هەڵبژاردەی کوەیت
و فەلەستین یاریدکات، تا ئێستاش لە پلەی دووەمی کۆمەڵەی دووەمدایە لەدوای
هەڵبژاردەی کۆریای باشوور.
خ . ک