AM:09:49:15/03/2025
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نەیمار بەهۆی پێکانەوە لە پێکهاتەی بەرازیل دوورخرایەوە و ئیندریک بۆ
شوێنەگەی بانگکرا.
تۆڕی ئی ئێس پی ئێن بڵاویکردەوە، جارێکیتر نەیمار دا سیلڤای ئەستێرەی
هەڵبژاردەی بەرازیل تووشی شۆکێکی گەورە بوو بەهۆی ئەوەی تووشی پێکان بووەتەوە.
تۆڕەکە ئاماژەی بەوەداوە، نەیمار تووشی پێکانێکی نوێ بووە لە ماسولکەکانی
رانیدا بەو هۆیەش لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی بەرازیل بۆ دوو یاری داهاتووی پاڵاوتنەکان
بەرامبەر کۆڵۆمبیا و ئەرجەنتین دوورخراوەتەوە.
دواتر یەکێتی تۆپی پێی بەرازیل دوورخستنەوەی هەریەکە لە نەیمار و دانێلۆ و
ئیدێرسۆنی گۆڵچی راگەیاند و لە شوێنی ئەوانیش سێ یاریزانی نوێیان بانگهێشتکردووە.
نەیماریش لە ئەژماری خۆی نوسیویەتی، لە گەڕانەوە بۆ یاریکردن بۆ
هەڵبژاردەکەم زۆر نزیکبوو بەڵام بەداخەوە ناتوانێت مەزنترین درێسی جیهان بپۆشێت،
پێویستە باشتر خۆی بۆ گەڕانەوە ئامادەبکات و سوپاسی هەموو ئەو کەسانە دەکات کە
هاوخەمی بوون لەم کاتەدا.
دواتریش دۆریڤال جۆنیۆری راهێنەری بەرازیل بە فەرمی ئیندریکی هێرشبەری
یانەی ریاڵ مەدریدی بۆ شوێنگرتنەوەی نەیمار دا سیلڤا بانگهێشتی هەڵبژاردەی بەرازیل
کرد.
خ . ک