لیڤەرپوڵ کێزا دەفرۆشێت

AM:09:21:13/11/2024

552 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپووڵ دەیەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا کیزا بە خواستن بداتە هەر یانەیەک ئارەزووی کڕینی دەکەن.

فێدریکۆ کێزا ئەستێرەی ئیتاڵی هەلی تەواوی خۆی بۆ یاریکردن لەگەڵ لیڤەرپوول وەرنەگرت، پێدەچێت ئەمە دەرگای گەڕانەوەی بۆ خولی ئیتاڵیا بکاتەوە.

کێزا مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو لە یانەی یۆڤانتۆسەوە ڕووی لە لیڤەرپوول کرد، بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستا تەنها سێ یاری ئەنجامداوە بە کۆی گشتی 78 خولەک یاری کردووە و تەنیا گۆڵێکی دروستی کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، کە کارگێری لیڤەرپوول دەیەوێت لە مانگی یەکدا کێزا بە خواستن بەڕێبکات بە ئامانجی وەرگرتنەوەی توانای تەکنیکی و جەستەیی.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ڕۆما و میلان زۆرترین ئەگەریان هەیە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵیدا، چونکە لەگەڵ شێوازی ئەو دوو یانەیەدا بەباشی دەگونجێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لیڤەرپوڵ ئامادەیە بەشێک لە تێچووی مووچەی فیدریکۆ کیزا بدات کە 7 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆیە بۆ هەر وەرزێک، بەمەش گرێبەستەکە زیاتر ئەگەری ڕودانی هەیە.

گرێبەستی ئەستێرە ئیتاڵییەکە لەگەڵ لیڤەرپوول لە مانگی حوزەیرانی 2028 کۆتایی دێت، هاندەرانی یانە ئینگلیزییەکە هیوادارن یاریزانەکە سەرکەوتوو بێت لە زاڵبوون بەسەر ئەو پێکانانەی کە بەردەوام تووشی دەبێت، بەتایبەتی کە یاریزانەکە توانای تەکنیکی و جەستەیی نایابی هەیە کە بێ گومان دەبێتە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان.