کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ سڕکرا

PM:08:18:20/10/2022

9124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەریونایتد لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا دوپاتیکردەوە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە یاریەکەی چێڵسی ئامادەنابێت.

یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی بەشێوەیەکی فەرمی لەپێگەی یانەکەی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکرادەوە کەتیایدا ڕوونیکردەوە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئەستێرەی یانەکە بۆیاریەکەی چێڵسی ئامادەنابێت.

پێگەی یانە ئینگلیزیەکە ئاماژەی بەوەکردوە کە جگە لە ڕۆناڵدۆ سەرجەم یاریزانەکانی تری یانەکە بەبێ کێشە و بەشێوەیەکی ئاسایی سەرقاڵی ئامادەکاریەکانن بۆ ڕووبەڕووبونەوەی چێڵسی.

سەرەڕای ئەوەی مان یونایتد هۆکاری ئامادەنەبوونی ڕۆناڵدۆی ئاشکرانەکردووە بەڵام سەرجەم بیروڕاکان ئاماژە بەوەدەکەن کە ڕەنگە ئەو یاریزانە بەهۆی هەڵسوکەوتەکانیەوە لەیاریەکەی تۆتنهامدا سزا درابێت و لەویاریە دوورخرابێتەوە.

ئەو ئەستێرە پورتوگالیە لەیاریەکەیان بەرامبەر تۆتنهام لەخولی ئینگلتەرا کەبەبردنەوەی شەیتانە سوورەکان کۆتایهات دوای ئەوەی لەلایەن ئیریک تین هاگی ڕاهێنەرەوە فەرامۆشکرا و بەشداری پێنەکرا ئەوە بووە هۆی تووڕەبوونی یاریزانەکە و پێش کۆتایهاتنی یاریەکە یاریگای جێهێشت و تین هاگیش دوای یاریەکە دوپاتیکردەوە کەمامەڵە لەگەڵ ڕۆناڵدۆ دەکات.