خولی فەرەنسا.. پاریس پێنج گۆڵی لە لۆریان کرد

PM:11:43:03/04/2022

1360 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی فەرەنسا پاریس پێنج گۆڵی لە لۆریان کرد و لیۆن و مۆناکۆ و مارسیلیاش بردنەوەیان بەدەستهێنا.

لە یارییەکانی هەفتەی 30 خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان میوانداری یانەی لۆریانی کرد.

پاریس ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و یاریەکەی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، گۆڵەکانی پاریس کیلیان مباپێ و نەیمار دا سیلڤا هەریەکەیان دوو گۆڵ و لیۆنێل میسی تۆماریانکرد، تیریم مۆفی تاکە گۆلەکەی لۆریانی کرد.

لە یارییەکانی تریشدا، لیۆن لە یاریگای خۆی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە ئانجیەی بردەوە و مارسیلیا و مۆناکۆش بردنەوەیان بەسەر سانت ئیتیان و میتز بەدەستهێنا.

بەم ئەنجامانە، پاریس سان جێرمان بە 68 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندیدایە بە جیاوازی 12 خاڵ لەگەڵ مارسیلیای دووەم، مۆناکۆ و لیۆنیش لە پلەکانی شەشەم و نۆیەمدان.

خ . ک