PM:09:11:31/10/2025
172 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیۆنێل مێسی هاوشانی کۆمەڵێک یاریزانی لاو لە یانە
گەورەکان ناوی لە لیستی باشترین یاریی دروستکەری جیهاندا هاتووە.
یەکێتی ئامار و مێژووی نێودەوڵەتی بە لیستێکی 15
یارییزانی، ناوی باشترین ئەو یاریزانانەی راگەیاند کە لە پێگەی یاریی دروستکەر
یارییان کردووە، بۆ ساڵی 2025.
بە گوێرەی سەرچاوەکە، ناوی دوو یاریزانی ریاڵ مەدریدی
تێدایە کە بریتین لە ئاردا گولەر و جود بێلینگهام، هەروەها دوو یاریزانی بەرشەلۆنە کە پێکدێن لە لامین
یامال و پێدری.
کۆمەڵێک یاریزانی دیار هەن لە ریزبەندییەکە کە لە یانە
زەبەلاحەکان یاریی ناکەن، لە سەروو هەمووانەوە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی، یاریزانی
یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی.
یەکێتییەکە ئاشکراییکردووە، ساڵانە دەنگدان بۆ باشترین
یاریزان لە هەر پێگەیەک ئەنجامدەدرێت، ئەو کەسانەی دەنگدەدەن بریتین لە دەستەی
دادوەری نێودەوڵەتی لە ئەندامانی یەکێتییەکە، هەروەها ڕۆژنامەنووسانی وەرزشی و
پسپۆڕانی تۆپی پێ لە 120 وڵاتی هەموو کیشوەرەکانی جیهان.