PM:10:44:31/10/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆمپانی رایگەیاند هیچ رکابەرێک بە کەم سەیرناکەن و
ئامانجیان بردنەوەیە بەرامبەر لیڤەرکوزن.
پێش یارییەکەیان بەرامبەر لیڤەرکوزن، ڤینسێنت کۆمپانی
راهێنەری بایرن میونشن وتی: ماوەیەکی قورستر نییە لەوەی لە شەش ڕۆژدا سێ یاری ئەنجامبدەین، دوو یاریی لە
دەرەوەی یاریگا، ئەوە ماندووکەرە، بەڵام ئێمە ڕاهاتووین، خشتەی یارییەکان باش نییە، بەڵام ئەمە ئامانجەکانمان
ناگۆڕێت، هێشتا دەمانەوێت سەرکەوتن بەدەستبهێنین.
وتیشی: لیڤەرکوزن لە سەردەمی ڕاهێنەرە نوێیەکەیدا گەیشتووەتە باشترین ئاستی خۆی،
بەهرەیەکی زۆریان لەدەستداوە، بەڵام بەهرەمەندیشیان هێناوەتە ئاراوە، کاتێک
دەبینیت چەند هەل دروست دەکەن و چەند گۆڵ تۆمار دەکەن، ئەوا وەک تیپێکی مەترسیدار دەردەکەون.
کۆمپانی دەشڵێت: کاری من نییە بڕیار بدەم کێ باشترینە لەنێو ڕکابەرەکانمان، تەنها
شتێک کە گرنگە بۆ من ئەوەیە کە ئێمە سەربکەوین، تۆپی پێ هیچ
گرەنتییەکی نییە و نابێت هیچ رکابەرێکمان بە کەم سەیربکەین.
جەختیشیکردەوە، شانازیی بە هێڵی
بەرگری یانەکەی دەکات بە تایبەت لە دوایین یاری بەرامبەر کۆڵن، پێیوایە
بەرگریکردنیان لە پێشوو جیاوازە و زیاتر دەجەنگن لە پێناو پاراستی تۆڕی گۆڵەکەیان.