PM:08:05:31/10/2025 
        
      88 جار خوێندراوەتەوە
     
        
 
 +
    -
   
 
  
لە خولی سعودیە هیلال بە زەحمەت لە شەبابی بردەوە و بە
کاتی چووە پلەی دووەم.
لە یارییەکی هەفتەی حەوتەمی خولی سعودیە، یانەی هیلال لە
یاریگای خۆیدا میوانداری شەبابی کرد.
تایمی یەکەم، هیلال بە ئاستێکی بەرز و بە هێرشبردن
دەبینرا، لە ئەنجامی هێرشەکانیش لە خولەکی 32 مارکۆس لیۆناردۆ گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد،
ئەو گۆڵەش بووە ناونیشانی نیوەی یەکەم.
تایمی دووەم، هیلال بەردەوامبوو لە هێرشبردن، لە
بەرامبەردا شەباب بەرگریەکی چری دەکرد و بە هێرشی پێچەوانە یاریی دەکرد، لە ئاکامی
هێرشێکیش کۆلیبالی بەرگریکاری هیلال بە کارتی سور کرایە دەرەوە، بەڵام کارتە سورەکە
گۆرانکاری بەسەر ئەنجامەکە نەهێنا.
سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی
هیلال کۆتاییهات، بەم ئەنجامە تیپە شین پۆشەکە بە کۆکردنەوەی 17 خاڵ و بە کاتیی
پلەی دووەمی ریزبەندی خولی سعودییان گرتووە.