PM:08:34:31/10/2025
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کیلیان مباپێ بە باشترین یاریزانی خولی ئیسپانیا بۆ
مانگی ئۆکتۆبەر دەستنیشانکرا.
بە شێوەیەکی فەرمی، پێگەی فەرمی لا لیگا بڵاویکردەوە،
بەهۆی ئاستە بەرزەکەی، کیلیان مباپێی فەرەنسی، یاریزانی هێڵی هێرشبەری یانەی ریاڵ
مەدرید بە باشترین یاریزانی مانگی ئۆکتۆبەر دەستنیشانکراوە.
کیلیان کە خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی ئۆکتۆبەری خولی
ئیسپانیای پێبەخشرا، رکابەرییەکەی لەپێدری یاریزانی
بەرشەلۆنە،ئەنتۆنی یاریزانی ریال بیتیس و یان ئۆبلاک گۆڵپارێزی ئەتلەتیکۆ مەدرید و خۆرخی دی فرۆتۆسی یاریزانی رایۆ ڤاییکانۆ بردەوە.
بەم شێوازە ئەستێرە فەرەنسییەکە بووە یەکەم یاریزانی ڕیاڵ مەدرید بە درێژایی مێژوو کە دووجار لەسەریەک خەڵاتی
باشترین یاریزانی مانگی لالیگا بەدەستبهێنێت.
کیلیان مباپێی تەمەن 26 ساڵ، لە مانگی ئۆکتۆبەر بەشداریی
سێ یاریی بە درێسی ریاڵ مەدرید ئەنجامدا لە لا لیگا، توانی سەرکردایەتی یانەکەی
بکات بۆ سێ بردنەوە کە گرینگترینیان کلاسیکۆ بوو، بە درێژایی ئەو مانگەش مباپێ سێ
گۆڵ و ئەسیستێکی تۆمارکرد.