PM:02:24:28/01/2026
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئوسترالیا
ئەلکاراز بە بردنەوە لە دی مینۆر گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی و موسێتیش کشایەوە.
لە یارییەکانی
قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئوسترالیای کراوە، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بەرامبەر
ئەلێکس دی مینۆری ئوستراڵی یارییکرد.
بە درێژایی
یارییەکە، ئەلکاراز بە ئاستێکی زۆر نایابەوە دەرکەوت و سەرەنجام بە ئاسانی و دوای
تەنها دوو کاتژمێر و 16 خولەک یارییەکەی بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە و گەیشتە
قۆناغی پێش کۆتایی، خاڵی کۆمەڵەکانیش حەوت بە پێنج گێم و شەش بە دوو گێم و شەش بە
یەک گێم بوون.
لە یارییەکی
تریشدا، لۆرینزۆ موسێتی ئیتاڵی هەرچەندە بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامکبەر لە پێش
جۆکۆڤیچ بوو بەڵام بەهۆی پێکانەوە کشایەوە و بەو هۆیەش ماڵئاواییکرد و جۆکۆڤیچ
گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
لەسەر ئاستی ئیگا
شیفۆنتیکی پۆڵەندی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بە ئیلینا رایباکینا دۆڕا و
ماڵئاواییکرد، بێگلا بە بردنەوە لە ئەنیسیمۆڤا گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
خ . ک