PM:02:02:28/01/2026
228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە تۆپی دەستی
ئەوروپا کرواتیا بەجیاوازی پێنج گۆڵ لە سلۆڤینیای بردەوە و سوید و هەنگاریاش
یەکسانبوون.
لە یارییەکانی
کۆمەڵەی دووەمی پاڵەوانێتی تۆپی دەستی ئەوروپا، هەڵبژاردەی کرواتیا بەرامبەر
سلۆڤینیا یارییکرد.
لە هەردوو تایمی
یارییەکەدا یاریزانانی کرواتیا ئاستێکی باشتریان پێشکەشکرد و سەرەنجام توانیان
یارییەکە بە جیاوازی چوار گۆڵ و بە ئەنجامی 29 بە 25 گۆڵ لە سوودی خۆیان کۆتایی
پێبهبێنن.
لە یارییەکانی
تریشدا، هەردوو هەڵبژاردەی سوید و هەنگاریا لە یارییەکی بەهێزدا رووبەڕووی
یەکبونەوە و بە 32 گۆڵ یەکسانبوون، یارییەکەی نێوان سویسرا و ئایسلەنداش بە 38 گۆڵ
بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
دوای ئەو
ئەنجامانە، هەڵبژاردەی کرواتیا بە شەش خاڵ لە ێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەی دووەمدایە،
ئایسلەندا و سوید سێ خاڵیان هەیە و لە پلەی دووەم و سێیەمدان.
خ . ک