AM:11:03:27/01/2026
228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئوسترالیا
زڤیرێڤ بە بردنەوە لە لێرنەر گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی و لە کچانیش سابالێنکا
بردیەوە.
لە یارییەکانی
قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئوسترالیای کراوە کە یەکێکە لە پاڵەوانێتییەکانی گراند
سلام، ئەلیکساندە زڤیرێڤی ئەڵمانی بەرامبەر لێرنەر تیانی ئەمریکی یارییکرد.
لە سەرەتای
یارییەکەوە کێبڕکێیەکی بەهێز لە نێوان هەردوو یاریزانەکە بینرا و کۆمەڵەی یەکەم لە
سوودی زڤیرێڤ کۆتاییهات بەڵام لێرنەر بە بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم ئەنجامەکەی
یەکسانکردەوە.
دواتر زڤیرێڤ
کۆمەڵەکانی سێیەم و چوارەمی بە ئەنجامی شەش بە یەک گێم و حەوت بە شەش گێم لە سوودی
خۆی کۆتاییپێهێنا، سەرەنجام یارییەکەی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک لە
سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی و لێرنەریش ماڵئاواییکرد.
لەسەر ئاستی
کچانیش، ئارینا سابالێنکای بیلاڕوسی رووبەڕووی ئیڤا یۆڤیچی کرواتی بووەوە و بە دوو
کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی.
خ . ک