جامی ئوسترالیا.. ئەلکاراز و مێدڤیدێڤ گەیشتنە قۆناغی چوارەم

PM:01:59:23/01/2026

244 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی ئوسترالیا ئەلکاراز و مێدڤیدێڤ گەیشتنە قۆناغی چوارەم و رۆبلێڤ ماڵئاواییکرد.

لە یارییەکانی قۆناغی سێیەمی جامی ئوسترالیای کراوە کە یەکێکە لە چوار پاڵەوانێتیەکەی گراند سلام، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بەرامبەر کۆرتن مۆتێتی فەرەنسی یارییکرد.

ئەلکاراز بە ئاستێکی نایابەوە لە یارییەکەدا بینرا و دوای تەنها دوو کاتژمێر و چوار خولەک یارییەکەی بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوە، خاڵی کۆمەڵەکان شەش بە دوو، شەش بە چوار، شەش بە یەک گێم بوون.

لە هەمان قۆناغ، دانێل مێدڤیدێڤی روسی رووبەرووی مارۆزسانی چیکی بووەوە و بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر دوو کۆمەڵە بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، ئەندریە رۆبلێڤ بە سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر سیرۆندۆلۆ دۆڕا، تۆمی پاول لە داڤیدۆڤیچی بردەوە.

دوای ئەو ئەنجامانە، ئەلکاراز و مێدڤیدێڤ و سیرۆندۆلۆ و تۆمی پاول سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی چوارەم بەدەستهێنا، مۆتێت و رۆبلێڤ و مارۆزسان و داڤیدۆڤیچ ماڵئاواییانکرد.

خ . ک